١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:١٧
تیرۆریستان سەدان هاووڵاتی عەلەوییان لە سووریا ئێعدام کرد

لە درێژەی بشێوەی و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی سووریا، تیرۆریستانی پاڵپشت‌کراوی تورکیا لە دژی هاووڵاتیانی عەلەوی لازقیە دەستیان داوەتە تۆڵەکردنەوە و ئێعدامی سەدان کەس لە شەقامەکان.

  تیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرەی پاڵپشتکراوی تورکیا، لە لازقیە دەستیان داوەتە هێرشی تۆڵەئەستێنانە و سەدان کەسی مەدەنیان بە شێوەیەکی دڵتەزێن ئێعدام کرد.

بە گوێرەی شایەدانی نزیک و خۆجێی، ئەو ڕووداوانە بەشێکن لە سیاسەتی تیرۆریستان بۆ کۆنتڕۆڵ و هێنانە ژێر ڕکێفی هەندێک ناوچە و تۆقاندنی خەڵکی مەدەنی.

342/